AP ١٤٠١ ڕەزبەر ٢٦ ١٨:٢٠

ئەندامێکی پارتی ڕایگەیاند؛

رەنگە ئەم کەسانە ببنە جێگری سەرۆک کۆماری عێراق

رەنگە ئەم کەسانە ببنە جێگری سەرۆک کۆماری عێراق

ئەندامێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە سەر ئەوەی کە کێگەل ئەگەری هەیە ببنە جێگری سەرۆک کۆماری عێراق قسەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، هەیسەم میاحی ئەندامی پارتی وتی: لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق حوکمی دیاری کردنی دوو جێگری خۆی واژۆ دەکات و ئەگەری هەیە ئەو دوو کەسە، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و خەمیس خنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی حاکمیەت بن.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو ئەگەرەش هەیە پۆستی جێگری ئەمنیەتی سەرۆک وەزیرانیش هەبێت و بەربژێرەکەشی ئەگەری هەیە هادی عامری بێت.

لەلایەن تریشەوە مەحموود خۆشناو لە بەرپرسانی یەکێتیش ڕایگەیاند: لە کابینەی محەمەد شیاع سوودانی 4 وەزارەتخانە بەر کوردەکان دەکەوێت و 6 وەزارەتخانە دەدرێتە یەهلی سوننە و 12 وەزارەتخانەش بۆ شیعەکان و یەک وەزارەتخانەش دەدرێتە مەسێحییەکان.

News ID 43831

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha